Erbil 38°C شەممە 28 شوبات 23:21

سوپای پاسدارانی ئێران 4 هاووڵاتی دەستگیر دەکەن

دەست بەسەر پتر لە 200 سەر مانگای ڕەوەندەکان دەگرن
کوردستان TV
#7
100%


بەیانی ئەمڕۆ لە کوێستانه‌کانی بەری بەردو کێلەشین له‌ سیده‌كان لەسەر سنوری نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران  سوپای پاسدارانی ئێران نزیك  3 کێلۆمەتر هاتوونەتە ناو سنوری هەرێمی کوردستان  4  هاووڵاتی ده‌ستگیرده‌كه‌ن کە ڕەوەند و كۆچەرین و خەڵكی گوندی ژیلیای دەڤەری سیدەکانن، و دەستیش  بەسەر  پتر لە 200 سەر مانگاو ئاژەڵی ڕەوەندەکانی ئەو كوێستانە داگرن.
 
سەرچاویەك به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند: دوو هاووڵاتی دیكەش كە كاسبكارن بەهۆی تەقەی پاسداران بریندار بوونە.

لای خۆیەوە ئێحسان چەلەبی بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدەکان بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: ئەمرۆ لەسنوری نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران پاسدارانی ئێران نزیكەی 3 كیلۆمەتر سنوری هەرێم یان بەزاندووە تەقەیان لەهاووڵاتیان ڕەوەند و كۆچەریەكان كردووە.

ده‌شڵێت: چوار هاووڵاتی كه‌ له‌ ره‌گه‌زی  ژن و پیاو  و  ڕوەندو ئاژەڵدارن لەکوێستانی  بەری بەردی لەسنوری کێلەشین لەلایەن سوپای پاسداران  دەستگیركراون  و  دەستیشیان بەسەر پتر لە 200 سەر چێڵ و مانگایی ڕەوندەکان داگرتووه‌ و بردوویانه‌، گوتی: دەنگۆی ئەوەش هەیە 2 كەسی دیكە كە كاسبكارن بەتەقەی پاسداران بریندار بوونە.  

بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدەکان ئاماژەی بەوەشکرد كە لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكان لەهەوڵی بەردەوام داین بۆ ئازادكردنی ئەو هاووڵاتیانه‌ كه‌ ڕەوەند و كۆچەریانەو مەڕوماڵتیان هه‌یه‌.
 
جێگای باسە ساڵی ڕابردووش لە كوێستانەكانی مێرگەدوكانی دەڤەری سیدەكان پاسدارانی ئێران 40 سەر ئاژەڵ ومانگای هاوتی جەبار عومەری دانیشتوی گوندی ئاڵانەیان برد.

پ: مه‌هدی داود

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.