لەسه‌ر رێگەی نێوان بەردەڕەش - رۆڤیا رووداوێکی هاتووچۆ روویداوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
رووداوه‌كه دوای نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ شەممە 27-7-2019 لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگردا روویداوە و لە ئەنجامدا شوفێرێک گیانی لەدەستدا و ئەوەی دیکەش بە سەختی بریندار بووە.
له‌م باره‌یه‌وه كۆمیسه‌ر حازم محه‌مه‌د له راگه‌یاندنی پۆلیسی هاتووچۆی به‌رده‌ره‌ش به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: هۆكاری رووداوكه خێرالێخورین و پابه‌ند نه‌بوونه به رێنماییه‌كانی هاتووچۆ.
ده‌شڵێت به‌مه‌به‌ستی پێدانی چاره‌سه‌ر شوفێره برینداره‌كه له‌لایه‌ن تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی 122 گوازارایه‌وه نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن له پارێزگای دهۆك و هاوكات ته‌رمی شوفێره‌كه‌ی دیكه‌ش گوازاریه‌وه بۆ پزیشكی داد.
پ: سه‌نگه‌ر گۆران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.