Erbil 38°C چوارشەممە 18 شوبات 11:51

وەزارەتی بازرگانی عێراق: بڕێکی زۆر گەنمی قاچاغ هاوردە کراوە

فۆرمی تایبەت بە جوتیاران لەبارەی رووبەری زەوی پڕدەکرێتەوە
کوردستان TV
100%


وەزارەتی بازرگانی عێراق هۆشداریی دەداتە جوتیاران لەوەی بڕێکی زۆر گەنمی قاچاغ هاوردە کراوە و دەیانەوێت بەناوی بەرهەمی خۆماڵییەوە لە سایلۆکاندا ساغی بکەنەوە.

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی بازرگانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردەوە؛ دوای داخستنی سەرجەم ناوەندەکانی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران و کۆتایی هاتنی ماوەی یاسایی وەرگرتنی بەرهەمی ناوخۆیی، ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل لەبەردەم و لەناو گۆڕەپانی سایلۆ و ناوەندەکانی وەرگرتندا ماونەتەوە، لەسەر داوای سەرۆک وەزیران، سەرجەم ئەو گەنمانە لە جوتیاران وەردەگیرێت.

وەزارەتی بازرگانی هۆشداریی داوە لەوەی؛ زانیارییان هەیە بڕێکی زۆر گەنمی قاچاغ لە دەرەوە هاوردەکراون و هەوڵ هەیە لە چوارچێوەی بەرهەمی ناوخۆیی ساغ بکرێتەوە، بۆ گرەنتی پاراستنی مافی جوتیاران فۆرمی تایبەت بە جوتیاران لەبارەی روبەری زەوی و بڕی داچێنراو پڕدەکرێتەوە، لەگەڵ ناوی خاوەن و ژمارەی ئەو دەڕاسانەی کە بەرهەمەکەیان دوریوەتەوە بۆ ئەوەی مافەکانیان پارێزراوبێت.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.