Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 07:50

چی دەبێت ئەگەر گۆڕینی هایدرۆلیکی پاوەری سوکان بۆ ماوەیەکی زۆر پشتگوێ بخرێت

شێوازی گۆڕینی هایدرۆلیکی پاوەر پێویستی بە شارەزایی و وردەکاری هەیە
کوردستان TV
100%


1. هایدرۆلیکی پاوەری سوکان وەک شلەمەنی یەکانی تر تەمەنێکی دیاریکراوی هەیە و تایبەتمەندیەکانی گۆڕانکاریان بەسەردا دێت.

2. کاتێک هایدرۆلیکی پاوەر لینجییەکەی لەدەست دەدات، کۆمەڵەی سوکان دەست بە لیککردن دەکات و چەورییەکی زۆر بە کۆمەڵەکەوە دەبینرێت.

3. کۆمەڵەی سوکان دەنگی تێدەکەوێت، چونکە دیشلییەکانی راک و پینیەن بەریەککەوتنیان زیاد دەکات و هایدرۆلیکەکە چتیر توانای نییە لیکخشانی نێوانیان وەک پێویست کەمبکاتەوە.

4. سۆندەکان لیک دەکەن، چونکە لە ناوەوە تووشی داخوران دەبن، بەجۆرێک کە قەفیزیش ناتوانێت لێچوونەکەی بنبڕ بکات و دەبێت دواجار سۆندەکان بگۆڕدرێن.

5. سوکان توند دەبێت و بەئاسانی کۆنترۆڵ ناکرێت.

بۆیە پێویستە لانی کەم 100 هەزار کم جارێک هایدرۆلیکی پاوەر بگۆڕدرێت و جۆر و مارکەی باش و گونجاوی بۆ بەکاربهێنرێت.
شێوازی گۆڕینی هایدرۆلیکی پاوەر پێویستی بە شارەزایی و وردەکاری هەیە و پێویستە 100%ی هایدرۆلیکەکە بگۆڕدرێت و رێگە نەدرێت سیستمەکە هەوا وەربگرێت کە بەهۆیەوە دەنگێکی ناخۆش دەردەکات.
دەکرێت دوای گۆڕینی هایدرۆلیکی پاوەر بۆ ماوەیەک سوکان دەنگی تێدا بێت، ئەویش تا هایدرۆلیکەکە لەگەڵ تەواوی بەشەکانی سیستمەکە خۆی رادەهێنێت و دواتر دەنگی نامێنێت.
 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.