بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٦،٣ پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر دوورگه‌ی ھۆنشوو باكووری ژاپۆنی ھه‌ژاند.
ناوه‌ندی ئه‌ورووپا بۆ چاودێری بوومه‌له‌رزه له ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه كه بوومه‌له‌رزه‌كه له كه‌ناره‌واوه‌كانی باشووری دوورگه‌ی ھۆنشوو باكووری ژاپۆن روویداوه.
ناوه‌نده‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، دانیشتوانی ناوچه‌كه كه به ٣٠ میلۆن كه‌س ده‌خه‌ڵمێندرێت، ھه‌ستیان به بوومه‌له‌رزه‌كه كردووه.
ھیچ روونكردنه‌وه و زانیارییه‌ك له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی ژاپۆنه‌وه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه له‌وه‌ی ئایه بوومه‌له‌رزه‌كه ھیچ زیانێكی گیانی و ماددی لێكه‌وتووه‌ته‌وه یان نا
له‌لایه‌كی دیكه‌وه بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٤،٤ پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر دوورگه‌ی سومبا-ی له پارێزگای نوسا ته‌نگگارای رۆژهه‌ڵاتی ئیندۆنێزیا-ی هه‌ژاند.
ئاژانسی كاروباری كاره‌ساته نیشتیمانییه‌كانی ئیندۆنێزیا رایگه‌یاند، كاتژمێر ٠٧:٢٤ به كاتی ناوخۆ، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٤،٤ پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر روویدا.
بوومه‌له‌رزه‌كه له قوڵایی ١٠ كیلۆمه‌تر له ناخی زه‌ویدا روویداوه و ناوه‌نده‌كه‌یشی ١٨٧ كیلۆمه‌تر له باشووری رۆژئاوای دوورگه‌كه بوو.
هیچ زیانێكی گیانیش له بوومه‌له‌رزه‌كه نه‌كه‌وتۆته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.