رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانى مرۆڤ بڵاوی كردهوه كه هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دێولان کە لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی شاری سونقوڕەوە دەستبەسەر کرابوو، لە ژێر ئەشکەنجەدا کوژرا.
رێكخراوی ههنگاو رایدهگهێنێت هاووڵاتییەکی خەکی گوندی ”حاجیاوا“ی دێولان بە ناوی ”بەهمەن مورادی“ لەلایەن هێزەکانی ناوەندی بەرگری لە ماددە سڕکەرەکانی شاری سونقوڕ لە پارێزگای کرماشان دەستبەسەر و هەمان ڕۆژ لە ژێر ئەشکەنجەدا کوژراوە.
سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی مورادی لەو بارەوە بە هەواڵنێری رێكخراوی هەنگاوی ڕاگەیاندووه کە، ناوبراو لە حالێکدا لەلایەن هێزەکانی ناوەندی بەرگری لە ماددە سڕکەرەکان دەستبەسەر کراوە کە ئۆتۆمبێلەکەی باری سەتەلایتی تێدا بووە.
ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا وتویهتى ، بەهمەن مورادی لەلایەن خودی سەرۆکی ناوەندی بەرگەی ماددە سڕکەرەکانی سونقوڕ بە ناوی (ئیرەج کاکاوەند) کوژراوە و ڕۆژی دواتر براکەیان بە ناوی “فەرامەرز“ بانگ کردووە و پێیان ڕاگەیاندووە کە بەهمەن خۆی کوشتووه.
بەڵام دوادی بەدواداچوونی فەرامەرز پزیشكی یاسایی ڕایگەیاندووە کە بەهمەن لەژێر ئەشکەنجەدا کوژراوە و هەر بۆیەش ناوەندە ئەمنیییەکان فەرامەرزیان بانگ کردووە و هەڕەشەیان لێکردووە کە نابێت ئەو باسە میدیایی بیتەوە.
رێكخراوی ههنگاو دهىشڵێت ، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا ئەمە دووەمین حاڵەتی کوژرانی هاووڵاتیان لە ژێر ئەشکەنجەی ناوەندی پێشگیری لە ماددە سڕکەرەکان لە شاری سونقوڕە کە تۆمار کراوە.
گوندی حاجیاوا سەر بە شاری دێولان لە پارێزگای سنەیە، بەڵام بە هۆی نزیکی لە شاری سونقوڕی پارێزگای کراماشان زۆربەی کاروباری ئیدارییان لەو شارە جێبەجێ دەکەن.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.