به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتی كردنی كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان و دابینكردنی پێداویستی ناوخۆ، له سلێمانی هاورده‌كردنی مریشك قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت.
لهراگهیاندراوێكدا قایمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانى رایدهگهێنێت ، له‌دیوانى قایمقامیه‌ت كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئاسایشی ئابووری، كشتوكاڵ، كوالێتی كۆنترۆڵ، چاودێری بازرگانی و عه‌لوه‌ی سلێمانی به‌رێوه‌چوو
دوای كۆبونه‌وه‌كه رزگار حه‌مد، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی سلێمانی رایگه‌یاند؛ به‌هۆی زیادبوون پڕكردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كان به‌به‌رهه‌می ناوخۆی مریشك، لیژنه‌ی دیاریكردنی به‌روبومی ئاژه‌ڵی و په‌له‌وه‌ر بڕیاریداوه به قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی مریشك بۆ شاری سلێمانی.
وتیشی؛ بڕیاره‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای پاڵپشتی كردنی به‌رهه‌می ناوخۆ و ساغكردنه‌وه‌ی مریشكی كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانی شاری سلێمانی دراوه.
ده‌شڵێت بۆ پاڵپشتی به‌رهه‌می ناوخۆ له‌لایه‌ك و خۆپاراستن له هه‌ندێك نه‌خۆشی په‌له‌وه‌ری وڵاتان له‌لایه‌كی تره‌وه، پێشتر بڕیار درابوو رێگری له هاورده كردنی مرریشكی زیندوو بكرێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.