Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 00:33

هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی تورکیا 21 کۆچبه‌ریان ده‌ستگیرکرد

 به‌نیازبوون له‌ سووریاوه‌ بچنه‌ ناو خاكی ئه‌و وڵاته‌
کوردستان TV
100%

له‌ شارۆچكه‌ی كركخان سه‌ربه‌ هاتای، ٢١ كۆچبه‌ر ده‌ستگیركران كه‌ به‌نیازبوون به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی له‌ سووریاوه‌ بێنه‌ ناو خاكی توركیا.

تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش و جه‌ندرمه‌ی شارۆچكه‌كه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی كارادورموش ئۆتۆمبێلێكی گومانلێكراویان وه‌ستاندووه‌ كه‌ له‌سه‌ر هێڵی سنوور ده‌سوڕانه‌وه‌.

له‌ كۆنترۆڵدا، ٢١ هاووڵاتی سووریا ده‌ستگیركران كه‌ به‌نایاسایی سنووریان تێپه‌ڕاندووه‌. دواتر راده‌ستی به‌شی بیانیه‌كان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچبه‌ران كران و بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو له‌ كۆچبه‌رانیش دراوه‌ .

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.