به‌پێى هه‌واڵێكى سپوتنیكى روسى، دوێنێ شه‌ممه 27ى ته‌مووزى 2019، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا جارێكى دیكه فڕۆكه‌ى سیخوڕیان چووه نێو ناوچه كۆنتڕۆڵكراوه‌كانى فه‌نزویلا.
فه‌رمانده‌یه‌كی سوپاى فه‌نزویلا له تویتێكدا بڵاوى كردۆته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌مریكا ڕێككه‌وتنامه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و ئاسایشى فڕین ئه‌تك ده‌كات و هه‌روه‌ها نوسیویه‌تی ئه‌مریكا به‌رده‌وامه و به ئاشكرا سه‌روه‌رى وڵاتمان پێشێڵ ده‌كات.
ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه ئاسمانى وڵاتى فه‌نزویلا له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانى ئه‌مریكا ببه‌زێنرێت، هه‌فته‌ى پێشوو وه‌زاره‌تى به‌رگرى فه‌نزوێلا رایگه‌یاند: به‌زاندنى ئاسمانى وڵاتمان له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانى ئه‌مریكا وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى جدى ته‌ماشا ده‌كه‌ین.
جێى ئاماژه‌یه له 15 كانوونى دووه‌مى 2019، بارودۆخى وڵاتى فه‌نزوێلا به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو تێكچوو و به‌هۆى دابه‌زینى نرخى نه‌وت ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه ئه‌و وڵاته له قه‌یرانى داراییدایه و ئۆپۆزیسیۆنیش دۆخى خراپى دارایى خسته ئه‌ستۆى مادۆرۆ و هاووڵاتیان له شارى كاراكاسی پایته‌خت و زۆربه‌ى شاره‌كانى دیكه‌ى ڤه‌نزوێلا خۆپیشاندانیان كردووه و دواى یه‌ك رۆژ له خۆپیشاندانه‌كه خۆان گوایدۆ سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ڤه‌نزوێلا خۆى به سه‌رۆكى وڵات ناساند.
له رۆژانى 3 و 4ى شوباتى 2019، وڵاتانى فه‌ره‌نسا و سوید و به‌ریتانیا و ئه‌لمانیا و ئیسپانیا رایانگه‌یاند كه خۆان گوایدۆ وه‌ك سه‌رۆكى فه‌رمى وڵاتى ڤه‌نزوێلا هه‌ژمار ده‌كه‌ن.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.