پۆلیسى شارى كه‌ركوك رایگه‌یاند: دوێنێ شه‌ممه 27ى ته‌مموزى 2019، له گه‌ڕه‌كى عمل الشعبى له شارى كه‌ركوك ژنێكى دووگیان له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه كه كارمه‌ندى پۆلیسى فیدڕاڵى عێراقه به فیشه‌ك كوژرا.
راگه‌یه‌ندراوه‌ى پۆلیسى كه‌ركوك ئاماژه‌ى به‌وه كردووه هاووڵاتییه‌ك به‌ناوى (ع.ب.ی) له‌دایك بووى 1996 كه كارمه‌نده له فه‌وجى 2ى لیواى 20 فرقه‌ى 5ى پۆلیسى فیدڕاڵى عێراق، له ناو ماڵى خۆیان له كاتى پاككردنه‌وه‌ى چه‌كه‌كه‌ى به‌هه‌ڵه فیشه‌ك ده‌رچووه و به‌ر هاوسه‌ره دووگیانه‌كه‌ى كه‌وتووه به ناوى (م.خ.ئ) له‌دایك بووى 2001 و ده‌ست به‌جێ گیانى له‌ده‌ستداوه.
پۆلیسى كه‌ركوك راشیگه‌یاندووه كه كارمه‌نده پۆلیسه‌كه گیراوه هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى ئاشكراكردووه خێزانى كارمه‌نده پۆلیسه‌كه دووگیان بووه و به قسه‌ى ناوبراو (ع.ب.ی) له كاتى پاككردنه‌وه‌ى چه‌كه‌كه‌ى به‌هه‌ڵه فیشه‌ك ده‌رچووه و به‌ر هاوسه‌ره دووگیانه‌كه‌ى كه‌وتووه و ده‌ست به‌جێ گیانى له‌ده‌ستداوه و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر رووداوه‌كه به‌رده‌وامه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.