هێزه ئه‌منییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی قرتاج-ی نیۆده‌وڵه‌تی له تونس به‌هۆی قه‌رزه‌كانی هێلی ئاسمانی عێراق رێگه‌یان نه‌دا فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته له فڕۆكه‌خانه‌دا بفڕێ.
له‌مباره‌یه‌وه یه‌كێك له گه‌شتیاران ده‌ڵێت: بڕیاربوو فڕۆكه‌كه كاتژمێر4ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له فڕۆكه‌خانه بفڕێ، به‌ڵام تا ئێستا فڕۆكه‌كه هه‌ر له شوێنی خۆیه‌تی.
روونیشیكرده‌وه كه گه‌شتیاران له كاتژمێر 1ی شه‌وه‌و له‌نێو فڕۆكه‌خانه پاڵیان داوه‌ته‌وه .
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: كه‌مێك پێش ئێستا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا قسه‌مان كردووه‌و پێیان راگه‌یاندووین كه هێلی ئاسمانی عێراق قه‌رزێكی زۆری له‌سه‌ره‌و تا ئێستا نه‌یداوه‌ته‌وه،بۆیه رێگه‌ی فڕینی لێگیراوه.
سه‌رچاوه / به‌غداد ئه‌لیۆم
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.