Erbil 38°C چوارشەممە 18 شوبات 11:49

به‌ وێنه‌ .. کوه‌یت هاووڵاتییه‌کی عێراقی به‌ 272 کیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیرکرد

به‌نیاز بوو مادده‌كان ئاودیوی ئه‌و وڵاته‌ بكات
کوردستان TV
100%

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی كوه‌یت هاووڵاتییه‌كی عێراقی ده‌ستگیركرد كه‌ به‌نیاز بوو 272 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ری ئاودیوی ئه‌و وڵاته‌ بكات.

رۆژنامه‌ی ئه‌لره‌ئی كوه‌یتی له‌ سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ گواستویه‌تییه‌وه‌ كه‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ،له‌سه‌رچاوه‌ نهێنییه‌كانه‌وه‌ زانیارییان به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌، كه‌ هاووڵاتییه‌كی عێراق به‌نیازه‌ 272 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر ئاودیوی ئه‌و وڵاته‌ بكات.

رۆژنامه‌كه‌ روونیشیكردۆته‌وه‌ كه‌ له‌كاتی گه‌یشتنی هاووڵاتییه‌ عێراقییه‌كه‌و له‌ ئه‌نجامی پشكنینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی، ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و بڕه‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌و 30000 دۆلاری ئه‌مریكیدا گیراوه‌.

222333444

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / سۆمه‌رییه‌

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.