هه‌ر له میانی ئاماده‌كاری یانه‌كان بۆ ڕكابه‌ریه‌كانی وه‌رزی نوێ، یانه‌ی مانچسته‌رسیتی پاڵه‌وانی دوو وه‌رزی ڕابردووی خولی ئینگلته‌را له یاریه‌كی دۆستانه‌دا، بووه میوانی یانه‌ی یۆكۆهاما ئێف مارینۆسی ژاپۆنی، له‌ئه‌نجامدا مان سیتی به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا
یاریه‌كه له یاریگای نیسان له شاری یۆكۆهاما به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ره‌تا كیڤن دی بروینی به‌لجیكی گۆڵێكی بۆ مانچسته‌رسیتی له خوله‌كی هه‌ژده تۆماركرد، دوای پێنج خوله‌كی دیكه‌ش، یاریزان كێیتا ئێندۆ گۆڵی به‌رامبه‌ری یۆكۆهامای به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه
له خوله‌كی چلیشدا، یاریزان ڕه‌حیم ستێرلینگ ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵی دووه‌می سیتی زێنزی تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به پێشكه‌وتنی تیپی میوان به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك ته‌واوبوو، له گێمی دووه‌میش، هێرشه‌كانی هه‌ردوو تیپ بۆ سه‌ر گۆڵی یه‌كتر به‌رده‌وام بوو، تا له دواساته‌كانی یاری، لوكاس نێمێچا یاریزانی لاوی مان سیتی گۆڵی سێیه‌می تیپه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، له چواری مانگی داهاتوو و له یاری قه‌ڵغانی خێرخوازی یه‌كێتی تۆپی پێی ئینگلته‌را، مانچسته‌رسیتی ڕووبه‌ڕووی لیڤه‌رپول ده‌بێته‌وه، شه‌ش ڕۆژ دواتریش تیپه‌كه‌ی گواردیۆلا له یه‌كه‌م یاری وه‌رزی نوێی خولی ئینگلته‌را ده‌بێته میوانی وێستهام یونایتد
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.