له یاریه‌كی دۆستانه‌ی ئاماده‌كاری دیكه‌دا، هه‌ردوو یانه‌ی پاریس سانجێرمان و ئینته‌رمیلان له ماكاو ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه له‌ئه‌نجامدا ئینته‌رمیلان به جیاوازی لێدانی یه‌كلایی كه‌ره‌وه له خالی سزا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا
له گێمی یه‌كه‌مدا، پاریس سانجێرمان به گۆڵێك پێشكه‌وت، گۆڵه‌كه‌ش به‌رگریكاری ئه‌ڵمانی تیۆ كێرێر له خوله‌كی چلویه‌ك به لێدانی سه‌ر تۆماریكرد، له گێمی دووه‌میشدا، یاریزانانی ئینته‌رمیلان هه‌وڵه‌كانیان بۆ یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاری خسته‌گه‌ڕ، تا له چواره‌م خوله‌كی كاتی زیادكراودا، یاریزان ساموێل لۆنگۆ گۆڵی به‌رامبه‌ری نیراتزۆری به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، دوای ته‌واوبوونی كاتی یاسایی یاری به یه‌كسان بوونی هه‌ردوو تیپ به گۆڵێك بۆ هه‌ریه‌كه‌یان، په‌نا برایه به‌ر لێدانه‌كانی یه‌كلایی كه‌ره‌وه له خالی سزا‌و تیایدا ئینته‌رمیلان به شه‌ش گۆڵ به‌رامبه‌ر به پێنج گۆڵ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا -
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.