وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێ كردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی خۆی بۆ چوار ساڵی داهاتوو راگه‌یاند.
ئەمڕۆ یەكشەممە 28ی تەمووزی 2019 له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دانا عه‌بدولكه‌ریم وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێبوونی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، لەبەرنامەیاندایە هێڵی ئاسنینە بۆ هەرێمی كوردستان و، تا ساڵی 2023 سەرجەم رێگای نێوان شارەكان بكرێنە دوو ساید و قیرتاو بكرێن.
راشیگەیاند: لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بە گرنگییەوە باس لە تەواوكردنی رێگا دووسایدەكان دەكەین، بۆ ئەوەی لە ئایندەیەكی نزیكدا ئەوانەی پێویستیان بە نۆژەنكردنەوە ھەیە نۆژەن بكرێنەوە.
به پێی پلانی كار و به‌رنامه‌ی چوار ساڵی داهاتووی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین ئه‌ركه‌كانیان دابینكردنی رێگه‌ی هێڵی ئاسنین ده‌بێت بۆ هه‌رێمی كوردستان.
ئاشكرای كرد كه پلانیان بۆ چوار ساڵی داهاتوو ئاماده كردووه و له‌گه‌ڵ پارێزگاری هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك كۆده‌بنه‌وه، به‌مه‌به‌ستی باشتركردن و به‌رێوه‌چوونی پرۆژه‌كان.
بەشی پلانەكانمان تایبەتە بە رێگاوبانەكان بەجۆرێك سەرجەم رێگاكانی نێوان شارەكان و ئەو رێگایانەی هەرێمی كوردستان بە وڵاتانی دراوسێ دەبەستێتەوە بە دووساید بكرێن، تا كۆتایی ساڵی 2023 بەشی زۆری ئەو رێگایانە تەواو بكرێن، ئەگەر هەمووشی تەواو نەكرێن پێویستە زیاتر لە 90% تەواو بكرێن.
گوتیشی: كاره‌كانی وه‌زاره‌ت خۆی لە پێداچوونەوە بە شێواز و دیزاینی دروستكردنی رێگاكان و پڕۆژەكانی نیشتەجێكردن ده‌بینێته‌وه، چونكە لە ساڵی رابردوو چەند پڕۆژەیەك كەموكوڕی ھەبووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.