رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بهشێكى راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ى بە چەکدارکردنی منداڵان، تۆمەتبار كرد.
لە راپۆرتهكهدا، کە رۆژی شەممە 27-7-2019 بلاو كراوهتهوه، هاتووه" یەپەگەی باڵی سەربازیی پەکەکە و هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە)، کە یەپەگە پێکهێنەری سەرەکییەتی، لە ساڵی 2018، 313 منداڵی خوار تەمەن 15 ساڵییان چەکدار کردووە.
نەتەوە یەکگرتووەکان؛ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەوە ئاگادار کردووەتەوە، کە لەو ساڵەدا لە تەواوی سووریا، گرووپ و میلیشیا چەکدرییەکان لە سووریا (بە یەپەگە و هەسەدەشەوە)، 806 منداڵیان چەکدار کردووە.
بەپێی یاسای نێودەوڵەتییەکان، نابێ گرووپ و لایەنە شەڕکەرەکان منداڵان (لە خوار تەمەنی 18 ساڵی) چەکدار بکەن و بۆ ئامانجەکانی خۆیان بەکاریان بهێنن.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رادەستی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووە، تێیدا هاتووە" یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) 38 قوتابخانەو بنکەی تەندروستی لە رۆژئاوای کوردستان وەک بنکەی چەکداری و کۆگای چەک بەکار دەهێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.