Erbil 38°C شەممە 28 شوبات 21:30

نزیکەی 400 هەلی کار بۆ سنوری ناحیەی تەکیە و چەمچەماڵ دابین ده‌کرێت

پرۆژەیەكی گەورەی ریسایكلین جێبەجێدەكرێت
کوردستان TV
#7
100%

 

کارگەی ڕیسایکلینی خاشاک لە چەمچەماڵ خراوەتە بواری جێبەجێكردن كە بەتەواوبوونی رۆژانە 500 تۆن خاشاك وەردەگرێت و بەتەواوبونی کارگەکە نزیکەی 400 هەلی کار بۆ سنوری ناحیەی تەکیە و چەمچەماڵ دابین ده‌كرێت.

كارگەیەكی ڕیسایكلین لە تەكیە دەكرێتەوە، كە ڕۆژانە توانی وەرگرتنی 500 تەن خاشاكی هەیە و شارەوانی چەمچەماڵیش رایدەگەیەنێت: بەهۆی ئەو كارگەیەوە هەلی كار بۆ 400 كەس دەڕەخسێت.

شارەوانی چەمچەماڵ لە ڕاگەیەندراوێكدا سەبارەت بە كارگەی ریسایكلینی تەكیە ئاماژەی بەوەكردووە، ئەم پڕۆژەیە خاشاكی 21 شارەوانی تێدا كۆدەكرێتەوە و ڕۆژانە توانای وەرگرتنی 500 تەن خاشاكی هەیە و دووبارە ئەو خاشاكە بەكاردەهێنرێتەوە لەكارگەكاندا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەتەواوی بوونی كارگەكە نزیكەی 400 هەلی كار بۆ سنووری شارەدێی تەكیە و شارۆچكەی چەمچەماڵ دابین دەكات.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.