Erbil 38°C شەممە 29 ئاب 10:19

یادى کاره‌ساتى ئه‌نفالکردنى بارزانییه‌کان ده‌کرێته‌وه‌

36 ساڵ بەسەر ئەنفالكردنی 8 هەزار بارزانیدا تێدەپەڕێت
کوردستان TV
100%

36 ساڵ بەسەر ئەنفالكردنی 8 هەزار بارزانیدا تێدەپەڕێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ڕۆژی چوارشەممە 31/7/2019 لە گۆڕستانی بارزانییەكان لە ده‌ڤه‌رى بارزان لەسەر ئاستێكی باڵادا یادی شەهیدانی ئەو کارەساتە بەرز ڕادەگیرێت.

لە بەرەبەیانی ڕۆژی 31/7/1983 بە پیلانێك کە پێشتر بەرنامەی بۆ داڕێژرابوو حكوومەتی ئەوكاتی بەعس، بە فەرمانی ڕاستەوخۆی سەددام حوسێن و قیادەی بەناو شۆڕش لە ڕێگەی ئەمنی شیمالەوە هەڵمەتی ڕەشبگیری بارزانییەكانی دەست پێ كرد و لە كۆمەڵگەكانی هەریر، قوشتەپە، بەحركە و دیانا 8000 هەزار بارزانی دەستگیر كران و ڕاگواستران بۆ خوارووی عێراق و لە چەند گۆڕێكی بەكۆمەڵدا زیندەبەچاڵ كران، تا ئێستا ڕووفاتی 596 كەس دۆزراونەتەوەو گەڕێنراونەتەوە بۆ زێدی باب و باپیران لە ده‌ڤه‌رى بارزان، بەشێكی زۆری كەسوكاری ئەنفالكراوەكان هێشتا چاوەڕوانی گەڕاندنەوەی ڕووفاتی كەسوكاریانن بۆ باوەشی نیشتمان و هەمووشیان هیواخوازن حكوومەتی عێراق مافەكانیان دەستەبەر بكات.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ڕۆژی چوارشەممە 31/7، لەسەر گۆڕستانی ئەنفالی بارزانییەكان لە ژێر دروشمی "لە جینۆسایدەوە بۆ ئارامی و ژیان دەست بە كار و چالاكییەكانی خۆمان دەكەین و لەسەر ئاستێكی بەرز یادی ئەو شەهیدانە بەرز ڕادەگیرێت"، ڕێوڕەسمەكە وەكو هەمیشە چەندین چالاكیی هونەری و وتارخوێندنەوە لەخۆ دەگرێت، زیاتر ڕێوڕەسمی دانانی تاجەگوڵینەیە لەسەر گۆڕستانی بارزانییەكان.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.