به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى راپه‌رین بڵاوی كرده‌وه كه له گوندی (به‌لك) سه‌ر به ناحیه‌ی ژاراوه - قه‌زای پشده‌ر ( قه‌ڵادزێ ) دوو برا به چه‌كی جۆری (كڵاشینكۆف) ته‌قه‌یان له برایه‌كی خۆیان كرد و به گوێره‌ی زانیاریه سه‌ره‌تایه‌كانیش ڕووداوه‌كه له‌سه‌ر كێشه‌ی زه‌وی و زار بووه، پاش ڕووداوه‌كه‌ش ده‌ستبه‌جێ له لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه هه‌ر دوو ته‌قه كه‌ره‌كه ده‌ستگیر كران.
پۆلیس رایده‌گه‌ێنێت ، به وته‌ی ( خ . ب . ح ) له‌كاتی چوونی بۆ سه‌ر گۆڕی باوكی له لایه‌ن دوو برای خۆی كه له‌به‌ره دایكێكی ترن به چه‌كی جۆری كڵاشینكۆف ته‌قه‌ی لێكراوه و خۆشبه‌ختانه‌ش بۆخۆی سه‌لامه‌ته، به‌ڵام چه‌ند فیشه‌كێك به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كه‌وتووه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی راپه‌رین ده‌شڵێت ، هه‌ردوو براكه‌ش له‌سه‌ر سكاڵای لایه‌نی به‌رامبه‌ر و به بڕیاری دادوه‌ر ڕاگیر كراون و ده‌ستیش گیراوه به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی جۆری ( پیكاب/ مسته‌ربۆشی) مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.