لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، قایمقامیه‌تى قه‌زای دوكان رایدهگهێنێت ،به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی هاوڵاتییه‌ك كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا له زێی دوكان خنكابوو، ئاوی زێی دوكان به‌ته‌واوی ووشك ده‌كرێت.
سیروان سه‌رحه‌د قایمقامیه‌تى دوكان رایده‌گه‌ێنێـت ، به‌شێك له ئاوی زێی دوكان گیراوه‌ته‌وه تا تیمی مه‌له‌وانی دوكان بتوانن ئاسانتر ته‌رمی ئه‌و هاوڵاتییه بدۆزنه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
قاییمقامی دوكان ده‌شڵێت دوای په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وه‌زیری كاره‌با و به هه‌ماهه‌نگی به‌شی كۆنتڕۆڵی به‌نداوی دوكان، له كاتژمێر 4ی به‌یانى ئه‌مرۆ دووشه‌ممه پرۆسه‌ی وشك بوونى ئاوی زێی دوكان ده‌ستپێده‌كات
ناوبراو راشیگه‌یاند كه تیمی مه‌له‌وانی دوكان و مه‌له‌وانانی دوكان و ئاسیش و پۆلیس هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره ده‌كه‌ن تا بتوانن ته‌رمی ئه‌و هاوڵاتییه بدۆزنه‌وه.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.