به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه، به‌هۆی كاركردن له‌هه‌ردوو شه‌قامی (پردی كۆبانێ تاوه‌كو نه‌خۆشخانه‌ی شار)و له‌نه‌خۆشخانه‌ی (هیوا بۆ گه‌ڕه‌كی كانی با)، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی شاره‌وانی سلێمانیه‌وه كاری نۆژهنكاریو كۆنكرێت ده‌كرێت.
هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه رایدهگهێنێت ، ئه‌گه‌رچی شه‌قامه‌كان به‌ربه‌ست نه‌كراون، به‌ڵام به‌هۆی كاركردنه‌وه لۆد له‌سه‌ر ئه‌و شه‌قامانه دروستبوه، بۆیه هاتوچۆ داواده‌كات یان ڕێڕه‌وی هاتوچۆی خۆیان بگۆڕن، یان به‌هێمنی‌و ئارامی شۆفێری بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی توشی هیچ ڕوداوێكی نه‌خوازراو نه‌بنه‌وه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.