وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له دیوانی وه‌زاره‌ت پێشوازیكرد له جیمس سۆرنتون كونسوڵی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه رایده‌گه‌ێنێت ، له‌دیداره‌كه‌دا بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی پیرۆزبایی له ده‌ست به‌كاربوونی كونسوڵی تازه‌ی به‌ریتانیا له هه‌رێم و راوێژكاری تازه‌ی سه‌ربازی ئه‌و وڵاته له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كرد.
دواتر بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه تیشكی خسته‌سه‌ر بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و رۆڵی وڵاتی به‌ریتانیا له هاوكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ، هیواشی خواست به‌ریتانیا به‌رده‌وام بێت له هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه جیمس سۆرنتون كونسوڵی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان خۆشحاڵی خۆی به‌و دیداره ده‌ربڕی و سوپاسی بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كرد بۆ ئه‌و پێشوازیه گه‌رمه‌ی لێی كرا.
هاوكات كونسوڵی به‌ریتانیا له هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌ره‌وشی عێراق و ناوچه‌كه و رۆڵی وڵاتانی هاوپه‌یمان كرد، دواتر هیوای خواست په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان زیاتر به‌ره‌وپێش بچێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.