به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی سلێمانى بڵاوی كرده‌وه كه به‌نوسراوی فه‌رمی داوامان له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ كرا كه ژماره 1988 ى پارێزگای هه‌له‌بجه نه‌درێت به‌هیچ شۆفێرێك
عه‌قید ئه‌نوه‌ر قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی هونه‌ریی له به‌ڕێوه‌به‌راتی هاتووچۆی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌هاتووچۆی سلێمانى راگه‌یاندووه كهبهنووسراوی فه‌رمی داوا له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ كرا كه ئه‌و ژماره‌یه نه‌درێت به‌هیچ شۆفێرێك
راشیگه‌یاندووه كه‌ئه‌و ژماره‌یه ده‌خرێته نێو مۆزه‌خانه‌وه
له رۆژى 16ى مانگى ئادارى 1988 له‌لایه‌ن رژێمى به‌عسیی له‌ناوچوو بهچهكى كیمیایی هێرشى كرایه سه‌ر شارى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید و بوه هۆى شه‌هید بوونى زیاتر له پێنچ هه‌زار هاووڵاتى سڤیل و بریندار‌و په‌ككه‌وته بوونى هه‌زاران كه‌س له‌خه‌ڵكى ئه‌و شاره
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.