رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانى مرۆڤ بڵاوی كردهوه كه لە رۆژهەڵاتی کوردستان، هونەرمەندێکی کورد لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە بە لیدانی 100 قماچی سزا درا.
بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ،دوێنێ یەکشەممە 28 ى 7 ى 2019 ، حوکمی لێدانی 100 قامچیی پەیمان میرزازادە، هونەرمەندی لاوی خەڵکی ورمێ لە یەکێک لە دادگاکانی ئەو شارە جێبەجێ کراوە.
ئەو هونەرمەندە ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو بە تۆمەتی خوێندنی سروودی شۆڕشگێڕانە و لەبەرکردنی جلوبەرگی خەباتکارانی کورد، حوکمی ٢ ساڵ بەندکران و لێدانی ١٠٠ قامچی بەسەردا سەپابوو.
پەیمان میرزازادە کوڕی نوورەدین و دانیشتووی گوندی "گەنگەچین"ی ورمێ، پاییزی 2017 دەستبەسەر و دواتر حوکمی شەش مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا و بەهاری ساڵی ڕابردوو دوای تەواوبوونی حوکمەکەی لە بەندیخانە ئازاد کرابوو.
رێكخراوی هەنگاو بۆ مافهكانى مرۆڤ دهشڵێت ، ئەو هونەرمەندە ڕێکەوتی 21ی فێوریەی 2019 دەستبەسەر و دوای حەفتەیەک بەندکران بە دانانی بارمتەی 300 میلیۆن تمەنی ئازاد کرابوو.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.