بەرە بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە 29 ى 7 ى 2019 ، لەگەڕەکی (حەی واستی) شاری کەرکوکـ، لەسەر بانی ماڵێکی گەڕەکەکە کوڕ وکچێکـ لەلایەن باوکی کچەکەوە بینران، دواتر لەلایەن باوکی کچەکەوە گەنجەکە بەناوی (م،م،ك/لەدایکـ بووی 1998 ) بەچەکی جۆری کڵاشینکۆف کوژرا، وکچەکە لەترسا لەسەربان خۆی فڕێدایە خوارەوە بەهۆیەوە بەسەختی برینداربوو
لەئێستادا تەرمی گەنجەکە گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری کەرکوکـ، وکچەکە بەبرینداری لەنەخۆشخانەی (جمهوری) گشتی کەرکوکە وباری تەندروستی ناجێگیرە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.