له‌نووسراوێكدا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه بۆ ئه‌مساڵی خوێندن، سیستمی په‌ڕینه‌وه (عبور) بۆ وانه‌ی ساڵانه یه‌ك وانه‌یه و بۆ وانه‌ی وه‌رزی دوو وانه‌یه.
نووسراوه‌كه‌ى خوێندنى باڵا به‌ژماره 1086 كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه و واژووی د. خه‌تاب ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی خوێندن و پلاندانان و به‌دواداچوون به‌وه‌كاله‌ت له‌سه‌ره‌وه به "په‌ڕینه‌وه"ی ئاڕاسته‌ی گشت زانكۆ حكومی و تایبه‌ته‌كان كراوه
له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه، هاتووه كه وانه‌ی په‌ڕینه‌وه یه‌ك وانه‌ی ساڵانه‌یه و دوو وانه‌ی وه‌رزی ده‌بێت.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، دوو وانه‌ی وه‌رزی ئه‌گه‌ر هه‌ردوو وانه‌كه له یه‌ك وه‌رز بن یان هه‌روانه‌یه‌ك له له وه‌رزێكدا بێت، په‌ڕینه‌وه ده‌یگرێته‌وه.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى هه‌رێم ده‌شڵێت ، له سیستمی ساڵانه‌ی قوتابی بۆی هه‌یه ته‌نها یه‌ك وانه‌ی په‌ڕینه‌وه‌ی هه‌بێت تا بچێته قۆناغی سه‌رووتر، ئه‌گه‌ر قوتابی دوو وانه كه‌وتبوو له هه‌مان قۆناغ یان له قۆناغی جیا ئه‌وا له هه‌مان قۆناغ ده‌مێنێته‌وه تاكو له یه‌كێك له وانه‌كان ده‌رده‌چێت و بۆ سیستمی وه‌رزیش به‌هه‌مان شێوه نابێت له دوو وانه‌ی وه‌رزی زیاتر بێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.