یانه‌ی لیڤه‌رپولی ئینگیلزی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بڵاویكرده‌وه هارڤی ئهلیۆتی ته‌مه‌ن شانزه سالان به‌پێی بۆندێك په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی ریدزهوه كرد
له‌مباریه‌وه تۆری هه‌وألی سكای سپۆرت روونیكرده‌وه ئه‌لیۆت له‌حوزه‌یرانی رابردوو یانه‌ی فولهامی جێهێشت به‌هۆی ته‌واو بوونی بۆنده‌كه‌ی، بۆیه زۆرێك له‌یانه‌كانی بارسه‌لۆنا و ریال مه‌درید و لایبزیگ چاویان له‌به‌ده‌ست هێنانی تواناانی ئه‌و یاریزانه بوو، به‌لام بۆدواجار هارڤی ئه‌لیۆت به‌پێی بۆندێك درێسی یانه‌ی لیڤه‌رپولی هه‌ڵبژارد بۆ ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستپێكی ركابه‌ریه‌كانی وه‌رزی ئه‌مساڵ بیپۆشێت، ئه‌لیۆت به‌بچوكترین یاریزانی خولی ئینگلیزی داده‌نرا له‌وه‌رزی رابردوو كاتێ ته‌مه‌نی شانزه ساڵ و سی رۆژبوو
له‌ئێستاشدا ئه‌و یاریزانه له‌ته‌مه‌نی حه‌ڤده سالی بووه یاریزانی یانه‌ی لیڤه‌رپول و پێشبینیش ده‌ركرێت یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی هارڤی ئه‌لیۆت له‌یاری دۆستانه‌ی لیڤه‌رپول له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی ناپۆلی ئیتالی بێت، ئه‌لیۆت یه‌كه‌م یاری له‌گه‌ل فولهام له‌ته‌مه‌نی پانزه سالی بوو، له‌جامی پیشه‌گه‌رانی ئینگلته‌را.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.