پارێزگارى پێشووترى مووسڵ و سه‌ركرده له هاوپه‌یمانى قه‌رار ئاشكراى ده‌كات به‌هۆى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى عێراقه‌وه، وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا سزاى به‌سه‌ر به‌رپرسانى عێراق سه‌پاندووه.
ئه‌سیل نوجه‌یفى پارێزگارى پێشووترى مووسڵ له لێدوانێكدا حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى عێراق به هۆكار ده‌زانێت له سه‌پاندنى سزاكانى ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر به‌رپرسانى عێراقه‌وه.
نوجه‌یفى باس له‌وه ده‌كات چه‌ند رێكخراوێكى نێوده‌وڵه‌تى و ئه‌مه‌ریكى پێشتر له سه‌رده‌مى حوكمڕانى حه‌یده‌ر عه‌بادى داوایان له حكوومه‌ت كردووه رێكارى پێویست بگرێته‌به‌ر له دژى هه‌ندێك له به‌رپرسان چونكه گه‌نده‌ڵى ده‌كه‌ن.
نوجه‌یفى به دیاریكراوى باس له‌وه ده‌كات، به عه‌بادى گوتراوه یه‌كێك له پارێزگاره‌كانى عێراق ئه‌و پاره‌یه‌ى دزیوه كه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عێراق ته‌رخان كراوه، كه‌چى عه‌بادى هه‌موو ئه‌و داوایانه‌ى فه‌رامۆش كردووه و هیچ رێوشوێنى پێویستى نهگرتهتۆتەبهر، دواجار وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا خۆى سزاكانى به‌سه‌ر به‌رپرسانى عێراق سه‌پاند.
نوجه‌یفى دووپاتیشى ده‌كاته‌وه، سه‌پاندنى ئه‌و سزایانه ئه‌گه‌ر له لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقه‌وه له‌به‌رچاو نه‌گیرێن ئه‌وا كاردانه‌وه‌ى خراپى به‌سه‌ر ئابوورى عێراقه‌وه ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.