Erbil 38°C شەممە 29 ئاب 12:37

وەزارەتی پلاندانان پرۆژه‌ى به‌ئه‌لیکترۆنى کردنى سیسته‌مى تۆمارکردنى کۆمپانیاکان ده‌خاته‌ڕوو

پرۆژه‌كه‌ رۆتین له‌ دامه‌زراوه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
100%

وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمی کوردستان رایگەیاند، پلانیان هەیە و کار دەکەن بۆ پێداچونه‌وه‌ به‌ گرێبەست و كارى كۆمپانیاكاندا.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمی کوردستان، ‎ئه‌مرۆ دوشەممە له‌ دیوانى وه‌زاره‌ت، دارا ره‌شید وه‌زیرى پلاندانان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى پڕۆژه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رى گرێبه‌سته‌كان و رێكخراوى KOICA ى كۆرى كۆبوەتەوە و ‎گفتوگۆ له‌باره‌ى پرۆژه‌ى به‌ئه‌لیكترۆنى كردنى سیسته‌مى تۆماركردنى كۆمپانیاكان كراوە.
 
ئاماژەی بەوەشکردوە، پرۆژه‌ى به‌ئه‌لیكترۆنى كردنى سیسته‌مى تۆماركردنى كۆمپانیاكان  ده‌بێـته‌ هۆى نه‌هێشتنی رۆتین له‌به‌شێك له‌دامه‌زراوه‌كان.

لە کۆبونەوەکەدا وه‌زیرى پلاندانان داواى کردوە پرۆژه‌ و كاره‌كانیان وه‌ك پلانى داهاتویان بخه‌نه‌ڕوو، بۆ ئەوه‌ش رێكخراوى KOICA به‌وردى باسیان له‌ جێبه‌جێ كردنى پڕۆژه‌كه‌یان كرد كه‌ به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پلاندانان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
 
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ‎له‌به‌شیكى دیکەی كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ پێداچونە‌وه‌ى ڕێنماییە‌كانى گرێبه‌سته‌كان كراوە، كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پلاندانانەوە ده‌رده‌كرێت، له‌و پێناوه‌ش ته‌ئكیدكرایه‌وه‌ ده‌بێت هه‌موان به‌یه‌كه‌وه‌ كار بۆ سه‌رخستنى ئه‌و پلان و پڕۆژانه‌ى وه‌زاره‌ت دایده‌رێژێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.