زۆربه‌ی رۆژه‌كان ئێمه له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه كاتێك موتابه‌عه‌ی نرخی دراو كانزاكان ده‌كه‌ین به‌رگوێمان ده‌كه‌وێت كه نرخی یه‌ك ئۆنسه زێڕ یان یه‌ك ئۆنسه زیو یان ..... به ئه‌وه‌نده دۆلاره، به‌ڵام لای زۆربه‌مانه ناڕوونه ئاخۆ ئۆنسه چیه؟ كێشی چه‌نده؟ ئاخۆ ئۆنسه یه‌ك جۆره؟
لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌م به كورتی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه بده‌مه‌وه.
یه‌كێكه له پێوانه‌كانی كێش و به‌كاردێت بۆ كۆمه‌ڵێك مادده‌ی جیاواز و له هه‌مانكاتدا "ئۆقیه"شی پێده‌وترێت و هێماكه‌شی له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا "OZ"ه .
* ئه‌سڵی وشه‌ی ئۆنسه:
ئۆنسه له بنه‌ڕه‌تدا وشه‌یه‌كی لاتینیه و له "Uncia"ه‌وه هاتوه له زمانی كۆنی ئینگلیزیشدا به "Ynsan" ناوبراوه.
ئۆنسه به‌كاردێت بۆ پێوانه‌كردنی كانزاكان دوو جۆر كێشی ئۆنسه هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی جیهان:
یه‌كه‌م: ئۆنسه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كه كێشه‌كه‌ی 31.1034768 گرامه. ئه‌وه‌ی كه رۆژانه به‌رگوێمان ده‌كه‌وێت و به‌كاردێت بۆ پێوانه‌كردنی زێر و زیو و پلاتین و به ئۆنسه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ناسراوه.
دووه‌م: ئۆنسه‌ی مه‌له‌كی كه كێشه‌كه‌ی 28.3495231 گرامه. ئه‌م جۆره كێشه‌ی ئۆنسه زیاتر به ئۆنسه‌ی مه‌له‌كی ناسراوه و به‌زۆری له بریتانیا به‌كاردێت، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی جیهان جۆری یه‌كه‌میان باوتره .
له‌پاڵ ئه‌م دوو جۆره‌دا جه‌ند جۆرێكی تری ئۆنسه هه‌یه كه له‌سه‌ر ئاستی ده‌وڵه‌تێك یان چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی هه‌رێمی یان پیشه‌یه‌ك به‌كارده‌هێنرێن كه بریتین له:
1. ئۆنسه‌ی ده‌رمانخانه‌كان "أونصه الصیدلیون": له هه‌مان كاتدا به ئۆنسه‌ی كیمیاوییهكانیش ناسراوه و هه‌مان كێشی ئۆنسه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه.
2. ئۆنسه‌ی ماریاتیریزا: ئه‌م جۆره‌یان به‌كاردێت له وڵاتانی ئه‌سیوپیا و ئه‌ریتیریا و چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی تری ئه‌وروپی و كێشه‌كه‌ی 28.0668 گرامه.
3. ئۆنسه‌ی ئیسپانی: له بنه‌ڕه‌تدا له ئسپانیا به‌كاردێت و كێشه‌كه‌ی 28.75 گرامه.
ئاماده‌كردنی: سالار حه‌سه‌ن
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.