پێگه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه له‌كۆبوونه‌وه‌ى لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی له په‌رله‌مانی كوردستان ئەو نوسراو و یاداشت و داواکاری و سکاڵایەنەی ئاراستەی لێژنەكه کرابوون خوێندرانەوە و کاری پێویستیان لەسەر کرا و ئەوانه‌شی پێویستیی بەوەڵام بوو وەڵامدرانەوەو ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار کران.
راشیدهگهیهنن ، دواتر لیژنەی پەروەردە نوسراوێکی ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران کرد بەمەبەستی دامەزراندنی یەکەم و دووەم و سێیەمی زانکۆ و پەیمانگه‌کانی ھەرێمی کوردستان کە ماوەیەکی زۆرە چاوەڕوانن و دانەمەزراون و لیژنە جەختی کرده‌وە کە بەردەوام دەبن لە ھەوڵەکانیان لەسەر ئەم بابەتە.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆکراوه لەسەر بڕیاری ڕاگرتنی پێدانی مۆڵەت بە خوێندنگەو پەیمانگه تایبەتەکانی سەر بەوەزارەتی پەروەردە کە بەفەرمانێکی وزاری ڕاگیراوە، له‌وباره‌یه‌شه‌وه لیژنە بڕیاریدا بەدواداچوون بۆ ئەم بڕیارە بکات و لەلایەنی باش و خراپی بڕیارەکە بکۆڵێتەوە.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.