سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌سڕه رایگه‌یاند: رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی له نێوان قاسم نزال ، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌سڕه‌و نه‌جاح شه‌ممه‌ری، وه‌زیری به‌رگری عێراق ، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی فیرقه‌ی 14ی سه‌ربه سوپای عێراق بۆ پارێزگاكه كراوه.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی: به‌ر له ساڵی 2014 فیرقه‌ی 14 كۆنتڕۆڵی پارێزگای به‌سڕه‌ی كردبوو،به‌ڵام بۆ به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی رزگاركردنی شاره‌كان له‌ده‌ستی تیرۆریستانی داعش، ئه‌و فیرقه‌یه پاشه‌كشه‌ی پێكرابوو.
ده‌شڵێت: پارێزگای به‌سرِه پێویستی به‌هێزی زیاتری ئه‌منی هه‌یه، به‌تایبه‌تی ناوچه سنوورییه‌كان.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /رزگار
سه‌رچاوه/ به‌غداد ئه‌لیۆم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.