Erbil 38°C شەممە 29 ئاب 12:38

وەزارەتی ئەوقاف وادەی دیاریکردنی جەژنی قوربانی ڕاگەیاند

جەژنی قوربان جێبەجێكردنی فەریزەی حەجی تێدا هەیە
کوردستان TV
100%


 نه‌به‌ز ئیسماعیل وتەبێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی به‌مالپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند   دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز تەنها لە دەسەڵاتی وڵاتی سعودیەدایە، چونكە جەژنی قوربان جێبەجێكردنی فەریزەی حەجی تێدا هەیە، بۆیە هیچ وڵاتێك ناتوانێت پێشبینی بۆ دیاریكردنی بكات و كاتی بۆ دابنێت.

راشیگه‌یاند رۆژی هه‌ینی داهاتوو  2ى 8 ى 2019 ،  ولاتى سعودیه‌ به‌فه‌رمی  یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاری دەکات


نه‌به‌ز ئیسماعیل، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی  وتیشى ئێمەش چاوەڕوانی  وڵاتی سعودیە دەکەین، دواتر جەژنی قوربان وەکو جەژنی ڕەمەزان نییە چاوەڕوانی بینینی مانگ بکرێت ئاخۆ لەکام وڵات مانگ بینرا ئینجا بکرێتە جەژن، بەڵکو تەنھا سعودیە بڕیاری دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی عەرەفەو جەژنی قوربان دەدات و 10ڕۆژیش بەر لەھاتنی جەژن یەکەم ڕۆژ دیاریدەکرێت


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.