له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی ئاوی له‌ده‌به‌نراو له‌پله‌ی گه‌رمی به‌رز و تیشكی خۆر به‌شێك له پلاستیكه‌كه تێكه‌ڵی ئاوی خواردنه‌وه ده‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌یه‌كێك له هۆكاره‌كانی توشبوون به نه‌خۆشیه مه‌ترسیداره‌كان داده‌نرێت له نێویاندا شێرپەنجه , لەبەر ئەم هۆكارەش قائیمقامیەتی سلێمانی بەووردی چاودێری كۆی پرۆسەی بەرهەمهێنان و ساغكردنەوەی ئاوی لەدەبەنراو دەكات ,
كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌دیوانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى سلێمانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ئاسایشی ئابووری، كۆنترۆڵی جۆری، پیشه‌سازی، ته‌ندروستی و به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌ره‌كانی وه‌زاره‌تی ژینگه و ته‌ندروستی عێراق، له‌گه‌ڵ خاوه‌ن كارگه‌كانی ئاوی سنوری پارێزگای سلێمانی به‌رێوه‌چوو
له‌كۆبونه‌وه‌كه ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند؛ له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی ئاوی له‌ده‌به‌نراو له‌كارگه‌كانه‌وه بۆ بازاڕ و شوێنی به‌كارهێنانی پێویسته به‌ڕێگه‌ی تەندروست و زانستی بگیرێتەبەر، نابێت له‌پله‌ی گه‌رمای به‌رز و به‌رتیشكی خۆر ئاوبگوازرێته‌وه بۆیه ده‌بێت كارگه‌كان خۆیان گواستنه‌وه‌ی ئاو بۆشوێنه‌كان له ئه‌ستۆ بگرن و بەبەرادی تایبەت بیگوازنەوە.
ووتیشی؛ به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێلی ساردكه‌ره‌وه و رێگه‌ی زانستی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاوی له‌ده‌به‌نراو مه‌ترسی كارلێك و شیبونه‌وه‌ی به‌شێك له پلاستیكه‌كه كه‌م ده‌كاته‌وه كه‌به‌یه‌كێك له هۆكاره‌كانی توشبوون به نه‌خۆشیه مه‌ترسیداره‌كان بە تایبەتی شێرپەنجە داده‌نرێت.
قائیمقامی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد؛ لیژنەیەكی تایبەت بۆ بەدواداچونی كۆی پڕۆسەی بەرهەمهێنان و جۆری ئەو ئاو دەبانەش درروست دەكرێت كە لە كارگەكان بەرهەم دەهێندرێت تا ئەو كاتەی دڵنیا دەبنەوە لەوەی ئاوێكی تەندروستی بگاتە دەستی هاوڵاتیان , روونشی كردەوە له‌لایه‌ن لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان به‌هاوكاری هاتوچۆی سلێمانی چاودێری بازاڕ و شه‌قامه‌كان ده‌كه‌ن و هه‌رشوێنێك سه‌رپێچی بكات و ئاو له پله‌ی گه‌رمای به‌رز و به‌رتیشكی خۆر بگوازێته‌وه یاخود عه‌مبار بكات شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی سزایتوندی یاسایی ده‌كرێته‌وه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.