وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پلانی داناوه وڵات له رێگه‌ی هێڵی ئاسنینه‌وه به توركیاوه ببه‌ستێته‌وه.
وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق، عه‌بدوڵڵا لعێبی له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا له ته‌له‌ڤیزیۆنێكی تایبه‌تدا كه ناوه‌نده‌كه‌ی له عێراقه، باسی له پلانه‌كانی كۆمپانیای هێڵی ئاسنینی عێراق كرد.
عه‌بدوڵڵا لعێبی باسی له‌وه كرد كه كۆمپانیاكه دوای ئه‌وه‌ی قه‌یرانه‌ی به‌سه‌ریدا هات چووه‌ته قۆناغی باشبوونه‌وه، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه له چوارچێوه‌ی قۆناغه‌كه‌دا مه‌ودای نێوان به‌سره-به‌غدا له 10 كاتژمێره‌وه دابه‌زیوه بۆ حه‌وت كاتژمێر. هێڵی ئاسنینی نێوان پاڵاوگه‌ی بێجی و سامه‌را كراوه‌ته‌وه، پلانیشیان هه‌یه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا هێڵی ئاسنین بۆ شاره‌كانی مووسڵ و سه‌ڵاحه‌ددین رابكێشن.
ناوبراو باسی له‌وه‌یش كرد كه پلانیان هه‌یه بۆ راكێشانی هێڵی ئاسنین بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و به‌نیازن وه‌ك وه‌زاره‌ت له قۆناغی داهاتوودا عێراق و توركیا له رێگه‌ی هێڵی ئاسنینه‌وه به‌یه‌كه‌وه ببه‌ستنه‌وه.
له‌چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: له پلانماندا دایده‌نین هێڵی ئاسنین بهێنینه ناو كوردستانه‌وه و له پلانه‌كانماندا بێت و كاری له‌سه‌ر بكه‌ین،چونكه به‌شێكی زۆری رێگاكان به هۆی نه‌بوونی هێڵی ئاسنینه‌وه تێكچوون، ئه‌و هێڵه به‌ته‌نها بۆ گواستنه‌وه‌ی كه‌س به‌كارنایه‌ت، به‌ڵكو بۆ بازرگانی ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه ده‌توانیین به‌كاری بهێنین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.