Erbil 38°C شەممە 29 ئاب 12:38

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی له‌ کونسولی گشتیی کۆماری چینی میللی ده‌کات

له‌ دیدارێكدا
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و كونسولی گشتیی كۆماری چینی میللی
کوردستان TV
100%

له‌ دیدارێكدا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ نی ڕوچی، کونسولی گشتیی کۆماری چینی میللی له‌ هه‌رێمی کوردستان و شاندێکی یاوه‌ری، ڕوچی وێڕاى پیرۆزبایی و هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ به‌ڕێزیان له‌ پۆستى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا، خواستی وڵاته‌كه‌ی بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه‌ و پوخته‌یه‌كیی ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانیان له‌ هه‌رێم پێشكه‌ش كرد.

له‌ دیداره‌كه‌دا كه‌ سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 30/7/2019 له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان و چین له‌ بواره‌كانی ئابووری، بازرگانی، پیشه‌سازی، ڕۆشنبیری و كولتووری، په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا و به‌ره‌وپێشبردنیان كرده‌وه‌ و له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك نیشان دا.

تاوتوێكردنی دۆخی سیاسیی ناوچه‌كه‌ به‌ گشتی و قۆناغی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى دوای شه‌ڕی داعش و هه‌ماهه‌نگیی زیاتری نێوان كه‌رتی تایبه‌تی هه‌ردوولا بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و عێراق، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.