دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه فرۆكه جه‌نگییه‌كانی سه‌ر به سوپای توركیا له گووندێكی سه‌ر به قه‌زای ئامێدی دوو ئۆتۆمبێلی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه‌یان كرده ئامانج .
په‌یامنێری كوردستان تیڤی له سه‌ر زاری شایهتحاڵیك له نزیك رووداوه‌كه ئاشكرایكرد: كاتژمێر یه‌كی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه فرۆكه جه‌نگییه‌كانی سه‌ر به سوپای توركیا بۆ یه‌كه‌مجار گووندی پیروزانای سه‌ر به قه‌زای ئامێدیان بۆردومان كرد و له‌و رووداوه‌دا دوو ئۆتۆمبێلی سه‌ر به په‌كه‌كه‌یان كرده ئامانج. شایه‌تحاڵه‌كه گوتیشی: به هۆی بۆردومانه‌كه یه‌ك له ئۆتۆمبێله‌كان له‌كار كه‌وتووه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دیكه‌ش سووتاوه. دیاره تا ئاماده كردنی ئه‌م هه‌واله ئێستا زیانه گیانییه‌كانی ئه‌م بۆردومانه ئاشكرا نه‌كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.