ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (2)ی نائاسایی رۆژی پێنجشه‌مه رێكه‌وتی 2019/8/1ی راگه‌یاند، كه به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
به‌پێی حوكمی بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م، دووه‌م، سێیه‌م) له مادده‌ی (16) و برگه‌ی (سَییهم) له مادده‌ی (18) و مادده‌كانی (47، 48، 52، 55، 56، 57)، له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (10)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی یه‌كه‌م له خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌مه رێكه‌وتی 2019/8/1 به‌م شێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پێشنیازی بڕیاری (دیاریكردنی رۆژی 2019/8/3 وه‌ك رۆژی كۆمه‌ڵكوژیی ئێزدییه‌كان به‌پێی حوكمی ماده‌كانی (87 و 88 و 89) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.