Erbil 38°C شەممە 29 ئاب 13:34

هاتووچۆی هه‌ولێر ئاگاداری شۆفێران ده‌کاته‌وه‌

گۆڕانكاری له‌به‌شێكى هاتووچۆی شه‌قامی 100 مه‌تری ده‌كرێت
کوردستان TV
100%


له‌ئاگادارییه‌كدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر ئاگادار شۆفێران ده‌كاته‌وه‌ كه‌شه‌قامی 100مه‌تری ئه‌و به‌شه‌ی كه‌ده‌كه‌وێته‌ نێوان به‌نزینخانه‌ی ئاكار تاكو مزگه‌وتی خه‌دیجه‌ كوبرا له‌دوای ته‌واوبونی قیركردنه‌وه‌ی دوباره‌ به‌رووی شۆفێران ده‌كرێته‌وه‌ به‌فه‌رمی له‌ رۆژی 1ى 8 ى 2019 

 به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر ده‌شڵێت ، له‌گه‌ل كردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كه‌ چوار ریانی به‌نزینخانه‌ی (ئاكار )داده‌خرێت ته‌نها ده‌كرێت به‌دووریان ، واتا ئه‌و شۆفێرانه‌ی كه‌ له‌ ترافیك لایتی نه‌مامگه‌وه‌ دێن ناوه‌ستن له‌سه‌ر ترافیك لایت

راشیده‌گه‌یه‌نن ، بۆچوونه‌ ئیسكان وگه‌ره‌كی كشتوكال له‌ پێش هۆتێلی كریستال پاڵاس پێچ ده‌كه‌نه‌وه‌ 


به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولیر راشیده‌گه‌ێنێت ئه‌و شوفیرانه‌ی كه‌ له‌ئیسكانه‌وه‌ به‌ره‌و گه‌ره‌كی 94 ی باداوه‌ دێن له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیان به‌شه‌قامه‌كه‌ راسته‌وخۆ به‌بێ وه‌ستان پێچ ده‌كه‌نه‌وه‌ بۆلای راست  ، به‌ر له‌گه‌یشتن به‌تاپۆی دوو پێچ ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌مه‌ش جه‌نجاڵی ئه‌و شوێنه‌ نامَینێت 


له‌كۆتادا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێرداوا له‌هه‌مو لایه‌ك ده‌كات كه‌پابه‌ندی رێنماییه‌كان و ئاراسته‌كانی رۆیشتن بن


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.