به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند: پڕۆسه‌ی دانانی پێنج هه‌زار كامێرای چاودێری له شوێنه گشتییه‌كان كه‌وتووه‌ته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه و له رێگه‌ی سه‌نته‌رێكی تایبه‌تی كۆنترۆڵكردنه‌وه، باری ئه‌منی هه‌ولێر ده‌خرێته ژێر چاودێریی ورده‌وه.
لیوای مافپه‌روه‌ر عه‌بدولخاله‌ق ته‌لعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر به میدیاكانی راگه‌یاند: پێش ساڵی 2014 بڕیار درابوو كه پێنج هه‌زار كامێرای چاودێری بۆ شوێنه گشتییه‌كان دانرێت به‌ڵام به‌هۆی شه‌ڕی داعش و قه‌یرانی دارایی پرۆسه‌كه دواخرا.
ئێستاش بودجه‌ی پێویستی بۆ ته‌رخان كراوه و ده‌ستیش به جێبه‌جێكردنی كراوه و ئه‌و كامێرایانه له سه‌رجه‌م شوێنه گشتییه‌كان داده‌نرێن.
گوتیشی: ئه‌مه هه‌نگاوێكی ئه‌رێنییه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی تاوان و ئه‌گه‌ریش تاوانێك ئه‌نجام بدرێـت، له رێی ئه‌م كامێرایانه به‌زوویی ئاشكرا ده‌كرێت.
لیوا عه‌بدولخاله‌ق ئاشكراشی كرد كه سه‌نته‌رێكی تایبه‌ت به چاودێری كردنی ئه‌م كامێرایانه دانراوه كه له لایه‌ن پۆلیس و هێزه‌كانی ئاسشایش و پۆلیسی هاتوچۆوه بهڕێوهدهبڕیت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه سه‌ره‌تای پڕۆسه‌كه ناو شاری هه‌ولێر و سه‌رجه‌م شوێنه گشتیی و گرنگه‌كان ده‌گرێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه له ئه‌وله‌ویه‌تی كابیه‌ی نۆیه‌م و وه‌زاره‌تی ناوخۆیه دایه ، به زوويی ئه‌م پێنج هه‌زار كامێرایانه ببه‌سترێن.
جه‌ختیشی كردهوة كه دانانی ئه‌م كامێرایانه هاوكارێكی باش ده‌بن بۆ ئاسایش و ئارامی شاره‌كه، به‌و پێیه‌ی كه ده‌زگاكانی پۆلیس و ئاسایش زۆربه‌ی تاوانه‌كانی پێشوتریان له رێگه‌ی كامێراكانی چاودێری گشتییه‌وه ئاشكرا كردووه كه ئه‌مه‌ش ئه‌ركی ئه‌و هێزانه‌ی بۆ خێرا دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران ئاسانتر كردووه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.