شاندی یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد گه‌یشته ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویژ، ئه‌ویش بۆ ئه‌نجامدانی یاریه‌كی دۆستانه‌ی ئاماده‌كاری له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی كریستیان سۆندی نۆروێژی
ئه‌م یاریه له‌میانی ئاماده‌كاریه‌كانی مان یونایتده بۆ ڕكابه‌ریه‌كانی وه‌رزی نوێ كه تیایدا ئه‌هریمه‌نی سوور ڕووبه‌ڕووی تیپی شاره‌كه‌ی ئۆلی گونار سۆلسكایه‌ری ڕاهێنه‌ری خۆی ده‌بێته‌وه
دوای ئه‌م یاریه‌ش شه‌ممه‌ی داهاتوو مانچسته‌ریونایتد دوایین یاری دۆستانه‌ی ئاماده‌كاری بۆ وه‌رزی نوێ له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌ی سیی میلان له كاردیف ئه‌نجامده‌دات، ڕۆمیلۆ لوكاكوی به‌لجیكی و ئه‌ستێره‌ی مان یونایتد یاوه‌ری تیپه‌كه‌ی نه‌كردووه بۆ ئۆسلۆ و چاوه‌ڕوان ده‌كریت په‌یوه‌ندی به ڕیزی یانه‌ی ئینته‌رمیلان بكات
له یه‌كه‌م یاری خۆی له وه‌رزی نوێی خولی ئینگلته‌راو له یازده‌ی مانگی داهاتوودا، مانچسته‌ریونایتد ڕووبه‌ڕووی چێڵسی ده‌بێته‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.