Erbil 38°C شەممە 28 شوبات 21:30

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی یەکێتی دەکات

پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکومەت کرد
کوردستان TV
#7
100%

مەسرور بارزانی رایگه‌یاند: حکومەتی هەرێم، حکومەتی هەموو خەڵکی کوردستانە و پێویستە بەبێ هیچ جیاوازییەک خزمەتی هەموو هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکات و حیزبەکانیش پێویستە هاوکار و یارمەتیدەربن.

ئەمڕۆ سێشەممە 30 تەمموزی 2019 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و شاندێکی هاوڕێی کرد .

سەعدی پیرە بە نوێنەرایەتی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکومەت کرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونی کابینەی نوێ و پشتیوانی یەکێتیشی بۆ حکومەت دەربڕی.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی شاندی میوانی کرد و گوتی حکومەتی هەرێمی کوردستان حکومەتی هەموو خەڵکی کوردستانە و پێویستە بە بێ هیچ جیاوازییەک خزمەتی هەموو هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکات و حیزبەکانیش پێویستە هاوکار و یارمەتیدەری حکومەت بن بۆ ئەوەی کارنامەکەی جێبەجێ بکات.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.