لەكۆبونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاردرا دوو لیژنە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی عیراق پێکهێنرا .
ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێمی كوردستان بڕیاری پێكهێنانی دوو لیژنهی بۆ گفتوگۆكردن لهگهڵ حكومهتی عیراقی فیدراڵ دهركرد و بڕیاریش له بارهی یاسای چاكسازی دهدات.
لیژنەكانیش: یەکەم لەبارەی نەوت و بودجە و موچەی فەرمانبەران گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی عیراق دەکات لیژنەی دووەمیش لەبارەی ناوچە جێناکۆکەکان گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی عیراق دەکات.
هەر لەكۆبونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاردرا بە دووبارە دەستکاری کردنی پرۆژە یاسای چاکسازی و ناردنەوەی بۆ پەرلەمان لە كەمترین کاتدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.