Erbil 38°C شەممە 28 شوبات 21:30

له‌ سۆران ئاماده‌کاری بۆ کردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی پاسپۆرت ده‌کرێت

لە ئایندەیەكی نزیك بكەوێتە خزمەتی هاووڵاتییان
کوردستان TV
#7
100%


پەرلەمانتارێكی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە نووسراوی فەرمیی نووسینگەكەی داوای لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق كرد بۆ كردنه‌وه‌ی نووسینگەی پاسپۆرت لەسۆران، وەزارەتی ناوخۆی عێراقیش رەزامەندیی لەسەر داواكارییەكە دەربڕی.

بەمەبەستی دەستنیشانكردنی شوێن و دیاری كردنی ستافی پێویست بۆ كردنەوەی نوسینگەی پاسپۆرتی سۆران، لیژنەیەك سەردانی قائیمقامیەتی سۆرانیان كرد.

كرمانجی عیزەت قائیمقامی سۆران، رایگەیاند: دوای وەرگرتنی رەزامەندی كردنەوەی نوسینگەی پاسپۆرت لەسۆران، لەلایەن د ناصر هەركی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، لە لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رۆژی سێشەممە 30-7-2019 دكتۆر ناصر هەركی و لیژنەی پاسپۆرتی هەولێر سەردانیان كردین و دەستمان كرد بە ئامادەكارییەكان، وەك دیاری كردنی ستاف و دەست نیشان كردنی شوێن، بەهیواین لە ئایندەیەكی نزیك بكەوێتە خزمەتی هاووڵاتییان و ئاسانكاریان بۆ دروست بێت.

ئاماژەشی بەوەدا ئامادەكارییەكان بۆ كردنەوەی ئەم نووسینگەیە تەواو كراون و تەنها هەندێ‌ رێكاری ئیداری ماوە بۆ ئەوەی دەست بەكاربێت.

شایه‌نی باسه‌ رۆژی 24/7/2019 ناسر ھەركی، پەرلەمانتاری كورد و بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە نووسراوی فەرمیی نووسینگەكەی داوای لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق كرد، كە بۆ ئاسانكاریی خەڵكی ناوچەكە نووسینگەی پاسپۆرت لە دەڤەری سۆران بكەنەوە، كە سنووری چوار قەزا لە خۆ دەگرێت، وەزارەتی ناوخۆی عێراقیش رەزامەندیی لەسەر داواكارییەكە دەربڕی.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.