سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان خواستی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ كوێت دووپات كرده‌وە.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا لەگەڵ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێز د. عومه‌ر ئه‌لكنده‌ری، كونسولی كوێت له هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی كرده‌وه كه میری كوێت و حكوومه‌ت و خه‌ڵكه‌كه‌ی به گه‌شبینییه‌وه لە به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ عێراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی دەڕوانن، له‌مباره‌یەشه‌وه ئاماژه‌ی به كۆنفرانسی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق كرد كه له كوێت ئه‌نجام درا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30/7/2019 له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی هاوكارییه مرۆییه‌كانی میر و حكوومه‌ت و خه‌ڵكی كوێتی بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان و كرانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر بە عێراق و هه‌رێمی كوردستان کرد و خواستی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ كوێت دووپات كرده‌وە.
بەڕێزیان هەروەها پشتگیریى خۆی بۆ جێبه‌جێكردنی ڕاسپارده و بڕیاره‌كانی كۆنفرانسی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق نیشان دا و هیوای هاتنى زیاتری وه‌به‌رهێنه‌رانی كوێتى بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق خواست.
تاوتوێكردنی دۆخی سیاسیی ناوچه‌كه به‌گشتی و قۆناغی دوای شه‌ڕی داعش و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندار به ڕه‌وشی ئه‌منیی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.