فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان له پهرلهمانی كوردستان بهیاننامهیهكی سهبارهت سوكایهتی كردن به ئاڵای كوردستان بڵاوكردهوه هاتووه، ئێمە لێرەوە دووپاتی دەكەینهوه كە هیچ سوكایەتی و بێ ڕێزییەك بە ئاڵای كوردستان قبوڵناكەین.
دەقی راگەیێندراوەکەی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان:
هەڵوێستی فراكسیۆنی پارتی لەبارەی بێ ڕێزی ئەفسەرێكی عێراقی بە ئاڵای كوردستان
لە كاتێكدا چەند ڕۆژێكە برینی تەواوی گەلی كوردستان كولاوەتەوەو خەڵكی كوردستان ڕۆژگارە ڕەش و تاڵەكانی سەردەمی بەعسی هاتۆتەوە یاد،بەهۆی دۆزینەوەی چەند گۆڕێكی بەكۆمەڵی خوشك و براو كەس و كارمان لە بیابانەكانی سەماوە.
ئێمە لە كاتێكدا داخداری ئەم بابەتەین لەم كاتەداو لەشوێنی هەڵدانەوەی ڕووفاتەكان ئەفسەرێكی عێراقی بە پلەی ملازم سوكایەتی بە ئاڵای كوردستان دەكات و داوا دەكات لە هاونیشتیمانییەك كە ئاڵاكەی ملی لابات چونكە قەدەغەیە.
ئێمە لێرەوە دووپاتی دەكەینهوه كە هیچ سوكایەتی و بێ ڕێزییەك بە ئاڵای كوردستان قبوڵناكەین و داوای هەڵوێست لەسەرۆك كۆماری عێراق وەك پارێزەری دەستوور دهکهین، بەو سیفەتەش كە ڕووداوەكە لەبەرچاوی ڕاوێژكارانی بەڕێزیان ڕوویداوە، هەروەها داوا لە پەرلەمانتارانی كورد لە بەغدا دەكەین بەزوترین كات داوای ڕوونكردنەوە بكەن لە وەزیری ناوخۆی عێراق لەسەر ئەم پرسە.
هزری شۆڤێنی و توندڕەوی بوو لە عێراقدا كەس و كاری ئێمەی ئەنفالكرد و خەڵكی ئێمەی خستە ژێر خاكی بیابان، بۆیە ئەم جۆرە هەڵوێستانە لەگەڵ فكری بەعس لای ئێمە جیاوازی نابێت و هەرگیز قبوڵكراو نییە.
ئهوجۆره کارانه به هیچ شێوهیهک خزمهتی گهلانی عێراق و پڕۆسهی سیاسی و پهیوهندیه کۆمهڵایهتییهکانی پێکهاتهکانی عێراق وپهیوهندی نێوان حکومهتی ئیتحادی و ههرێمی کوردستان ناکات.
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان
له پهرلهمانی کوردستان
30-7-2019
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.