Erbil 38°C شەممە 28 شوبات 19:40

مەسرور بارزانی جەژنی چلێ ھاڤینێی له‌ خوشک و برا ئێزیدییەکان پیرۆز ده‌کات

هیوادارم لە كەشێكی ئارام و بەختەوەردا ئەم جەژنە بەسەر بەرن
کوردستان TV
#7
100%


بەبۆنەی جەژنی چلەی هاوینی کوردانی ئێزدی، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە کوردانی ئێزدی دەکات، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی چلێ هاڤینێ  پیرۆزباییەکی گەرم لە خوشك و برا ئێزیدییەكانی كوردستان و  جیهان دەكەم.

هیوادارم لە كەشێكی ئارام و بەختەوەردا ئەم جەژنە بەسەر بەرن.

دڵنیاتان دەکەینەوە کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەرچی لە توانایدا بێت دەخاتە گەڕ لە پێناو خزمەتکردنی زیاترى خوشک وبرا ئێزدییە کانمان و کەمکردنەوەی ئازار و مەینەتییەکانیان و ھەوڵدان بۆ گەرانەوەی ھەرچی زووتری برا ئێزدییە ئاوارەکانمان بۆ دەڤەرەکانیان لە سنوری شنگال و ھەروەھا بەدواداچوون بۆ زانینی چارەنووسی ھەموو قوربانیانی دەستی تیرۆریستان.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
2019/7/30

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.