دوای هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ له ده‌شتاییه‌كانی سه‌ماوه له پارێزگای موسه‌ننا ،چه‌ند كه‌ل و په‌لێكی ئافره‌ت و منداڵی كورد دۆزرانه‌وه ،كه له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمی به‌عسی له‌ناوچوو ئه‌نفال كرابوون.
شایانی باسه هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌كه له 23ی ئه‌م مانگه ده‌ستی پێكردووه‌و كه رووفاتی ده‌یان ئافره‌ت و منداڵی كوردی تێدایه.
دوێنێش ئه‌فسه‌رێكی سوپای عێراق له‌سه‌ر گۆره به‌كۆمه‌ڵه‌كانی كورد له سه‌ماوه، بێرێزی به ئاڵای كوردستان كرد و دوای به‌دوای رووداوه‌كه‌ش شه‌وی رابردوو پارێزگاری سه‌ماوه له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای لێبوردنی له گه‌لی كورد كرد، به‌رامبه‌ر ئه‌و بێڕێزییه‌ی ئه‌فسه‌رێكی سوپای عێراق به ئاڵای كوردستانی كردووه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئه‌حمه‌د مه‌نفی، پارێزگاری موسه‌ننا داوای لێبوردنی له‌گه‌لی كورد كردوه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی ئه‌فسه‌رێكی عێراقی به‌رامبه‌ر به ئاڵای كوردستان نواندی.
پارێزگاری نه‌ینه‌وا راشیگه‌یاندوه كه ئه‌و ههڵسهوكهوته تاكه كه‌سی بووه و لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
هاوكات كاوه محه‌مه‌د ؟،په‌رله‌مانتاری كورد له په‌رله‌مانی عێراق له په‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: له‌سه‌ر ئه‌و بێڕێزیه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رێكه‌وه به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیه‌ك كرا كه ئاڵای كوردستان له ملی بكاته‌وه، په‌یوه‌ندی به ئه‌حمه‌د مه‌نفی پارێزگاری سه‌ماوه‌وه كرد، ئه‌ویش پێی راگه‌یاندووه كه ئه‌فسه‌ره‌كه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.


وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.