Erbil 38°C شەممە 28 شوبات 19:40

سه‌رۆکایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر به‌شداربووانی گوندی کۆری ئاگادار ده‌کاته‌وه‌

پرۆسه‌ی تاپۆكردنی زه‌وییه‌كان به‌رده‌وامه‌
کوردستان TV
#7
100%

لیژنه‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی گوندی كۆری له‌ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر رایگه‌یاند: سه‌باره‌ت به‌ تاپۆكردنی زه‌وییه‌كانی قه‌ره‌بووی گوندی كۆری ھاووڵاتیانی خۆشه‌ویست  ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ پرۆسه‌ی تاپۆكردنی زه‌وییه‌كان به‌رده‌وامه‌ به‌شێوه‌یه‌كی باش كاره‌كانی به‌ره‌وپێش چووه‌ و ھه‌وڵی خۆمان خستووه‌ته‌گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ نزیكترین كاتدا كاره‌كانی تاپۆكردنه‌كه‌ ته‌واو بكرێت.

ده‌شڵێت: بۆ به‌رچاو روونی زیاتری ھاووڵاتیان پرۆسه‌ی تاپۆكردنه‌كه‌ پرۆسه‌یه‌كی  په‌یوه‌سته‌ به‌ چه‌ند لایه‌نێكی تر وه‌ك وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و وه‌زاره‌تی دارایی و وه‌زاره‌ تی داد، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ وه‌ك شاره‌وانی به‌ به‌رده‌وام رۆژانه‌ له‌سه‌رھێڵین له‌گه‌ڵ ئه‌م لایه‌نانه‌، به‌پێی پێویست بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین كاره‌كان ته‌واو بكه‌ین و ئاگاداری ھاووڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌  ھه‌ ر زانیارییه‌ك له‌ ده‌ره‌وه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ده‌ربجێت تایبه‌ت به‌م بابه‌ته‌ نادروسته‌ و پروپاگه‌نده‌یه‌.

هه‌روه‌ها لیژنه‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی گوندی كۆری له‌ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر ده‌ڵێت: ھه‌ر گۆرانكارییه‌ك و به‌ره‌و پێشچوونێك بێته‌ ئاراوه‌ له‌ رێگه‌ی سایتی فه‌رمی خۆمان بلاوی ده‌كه‌ینه‌وه‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.