له مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆدا، به هۆی دابه‌زینی نه‌وتی عه‌مباركراو له ئه‌مریكا، نرخی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیھاندا، رووی له به‌رزبوونه‌وه كرد.
به‌پێی ئه‌و داتانه‌ی كه بڵاوكراونه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه‌كراوه، نه‌وتی عه‌مباركراو له ئه‌مریكا له كۆتا ھه‌فته‌ی رابردوودا، به شه‌ش ملیۆن به‌رمیل كه‌میكردووه.
هاوكات هۆكارێكی دیكه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهاندا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه فیدرالی ئه‌مریكا له دوای ٢٠٠٨وه بۆ یه‌كه‌مجار دابه‌زینی رێژه‌ی سووی پاره‌ی فیدرالی رابگه‌یه‌نێت.
له مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆدا، نرخی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیھاندا، به‌ڕێژه‌ی ٠،٨٤ له‌سه‌دا به‌رزبووه‌وه و ھه‌ر به‌رمیلێكی به ٦٥ دۆلار و ١٧ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
ھه‌روه‌ھا نرخی خاوی ئه‌مریكا له بازاڕه‌كانی جیھاندا، به‌ڕێژه‌ی ٠،٧٤ له‌سه‌دا به‌رزبووه و ھه‌ر به‌رمیلێكی به ٥٨ دۆلار و ٤٨ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.